گۆرانیی ته‌واره‌كان!
-1-
ئێمه له ڕێگه‌ی خۆره‌وه هاتین
ده‌ست به مه‌شخه‌ڵی ژن‌و خه‌باتین.
سڵ مه‌كه‌ره‌وه‌و به‌ره‌و پێش بڕۆ
باوه‌ش بگره‌وه بۆ تیشكی ئاسۆ
ئه‌ی گوڵێ، ئه‌ی ژنێ، هاوارێ
ده‌با مێ، هه‌رده‌م ئازاد بێ!.
تۆ وێنه‌ی پاكی، شكۆی وڵاتی
په‌لكه ڕه‌نگینه‌ی كه‌لی ئاواتی
پڕی له خۆزگه‌ی بارانی به‌هار
پڕی له نه‌غمه‌ی پاراوی هه‌وار
ئه‌ی گوڵێ، ئه‌ی ژنێ، هاوارێ
ده‌با مێ، هه‌رده‌م ئازاد بێ.
ئێمه په‌یامی ئاشتی‌و ئه‌وینین
له ئیسته‌ماندا، دواڕۆژ ئه‌بینین
ئاڵای كوردستان وا له به‌رگماندا
نێرگزی نه‌ورۆز وا له ڕه‌نگماندا
ئه‌ی گوڵێ، ئه‌ی ژنێ، هاوارێ
ده‌با مێ، هه‌رده‌م ئازادبێ.
زیاتر